گۆران ساڵح: عەشق لاواز دەبێت، بەڵام نامرێت

هونەرمەند، گۆران ساڵەح
هونەرمەند، گۆران ساڵەح

شەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2024،  هونەرمەند گۆران ساڵح، لە بەرنامەی تایبەتی بەیانی24دا، ڕایگەیاند، عەشق شتێکی جوانە، بەڵام مرۆڤ کاتێک بە عەشقەکەی دەگات جوانترە.

ئەو هونەرمەندە دەڵێت: "عەشق لاواز دەبێت، بەڵام نامرێت."

گۆران ساڵح دەشڵیت: "مرۆڤ هەندێکجار تامەزرۆ دەبێت، بەڵام تامەزرۆبوون و حەز جیاوازە، مرۆڤ حەزی بۆ شتێک هەبێت، لێی تێر دەبێت و بێزار دەبێت، بەڵام بابەتی عەشق شتێکی فکرییە و دەروونییە هەندێک جار بەدەستی خودی مرۆڤەکە نییە، بۆیە بەڕای من عەشق تامەزرۆبوونە."

گۆران ساڵح، خەڵکی شاری هەولێرە، بڕوانامەی دبلۆمی لە بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر بەدەست هێناوە، بەکالۆریۆسی لە بەشی مۆسیقای کۆلیژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەلاحەددین وەرگرتووە ، ساڵی 1997 دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە، لە کۆمەڵێک درامای تەلەفزیۆنیشدا بەشداریی کردووە، چەندان گۆرانی کلیپ کراوی هەیە، ساڵی 2009 خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی ساڵی لە لایەن ڕێکخراوی تواناسازی لاوان، وەرگرتووە.