هازارد: هه‌ست به قورسی درێسی ژماره 7 ناكه‌م
هازارد: هیچ كه‌سێك هێنده‌ی زێدان له پێویستییه‌كان یاریزانان تێناگات
.jpg)
ئیدین هازارد ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا كه له به‌شێكی له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: بیر له‌وه ناكه‌مه‌وه كه درێسی ژماره 7 قورسه، تاكه شتێك كه به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌م پێشكه‌شكردنی ئاستێكی باش بۆ باشترین یانه‌ی جیهان.
ئیدین هازارد كه له هاوینی رابردوو به 100 ملیۆن یۆرۆ له چێڵسییه‌وه روویكرده ریال مه‌درید و هێشتا ئاستێكی جێگیری پێشكه‌ش نه‌كردووه و زۆربه‌ی كاته‌كان پێكان به‌خه‌ی گرتووه.
هازارد چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: له منداڵییه‌وه خه‌ونم به ریال مه‌درید بینیوه، ئه‌و یانه‌یه هه‌میشه له‌بیری من دایه، به‌رده‌وام له بیری ئه‌وه دابووم له یاریگه‌ی بێرنابیۆ یاری بكه‌م، ئه‌مه خه‌ونێك بوو هاته دی.
هازارد ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه زینه‌دین زێدن هه‌میشه نموونه‌ی باڵای ئه‌و بووه، ده‌شڵێت: كاتێك زیزۆ راهێنانم پێده‌كات دڵخۆشم ده‌كات، چونكه زۆر راستگۆیه له‌گه‌ڵمدا و ئه‌وكاته‌ی پێویستم پێیه‌تی قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات و هانم ده‌دات و پشتگیریمان ده‌كات، هیچ كه‌سێك هێنده‌ی زیزۆ له پێویستییه‌كان یاریزانان تێ ناگات.
ئه‌ستێره به‌لجیكییه‌كه جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات نازناوه‌كان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بباته‌وه، ئاواته‌خوازه چامپیۆنزلیگ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زێدان به‌رز بكاته‌وه.
هازارد گوتیشی: دوای كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌رپرسیاریه‌تی پۆشینی درێسی ژماره 7 ئاسان نییه، به‌ڵام من هیچ هه‌ست به قورسی ئه‌و ژماره‌یه ناكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌حمه‌ته هه‌ركه‌سێكی تر ئه‌و ژماره‌یه بپۆشێت بتوانێت ئه‌و نازناوانه بباته‌وه كه پێشتر كریستیانۆ و رائول به‌ده‌ستیان هێناوه.
هازارد له‌وه‌ته‌ی هاتۆته ریال مه‌درید له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ته‌نیا 16 یاری كردووه، یه‌ك گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه.