به فه‌رمی بڕیاری كۆتایی له باره‌ی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه درا
سیسته‌می یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ته‌نیا له یه‌ك یاری ركابه‌رییه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه

یوێفا به فه‌رمی بڕیاریدا یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ له شاری ئیسته‌نۆڵی توركیا بۆ لێسبۆنی پایته‌ختی پۆرتوگال بگوازێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بڕیاری دا قۆناخی چاره‌كی كۆتایی و پێشكۆتایی و یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگ له شاری لێسبۆنی پورتوگال ئه‌نجام بدرێت و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا یاریی كۆتایی له توركیا نه‌كرێت.
یوێفا بڕیاری دا سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ به ئه‌نجامی یه‌ك یاری به‌ڕێوه ده‌چێت و سیسته‌می یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه كاری پێ ناكرێت.
یوێفا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئه‌و چوار یارییه‌ی له قۆناخی 16 ماون له نێو یاریگه‌ی ئه‌و یانانه ده‌كرێت كه یاری گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه.