نەعیم قاسم: ئارامگرتنمان بەرانبەر بە پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل سنووردارە

ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵلای لوبنانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕه‌نگه ئارامگرییان به‌ر له مۆڵه‌ته 60 ڕۆژییه‌كه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، كۆتایی پێ بێت؛ ده‌شڵێت، به‌رخۆدان به‌هێز و كاریگه‌ره.
شه‌ممه، 4ـی كانوونی دووه‌می 2025، نه‌عیم قاسم، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵلای لوبنانی ڕایگه‌یاند، ڕه‌نگه ئارامگرییان به‌ر له مۆڵه‌ته 60 ڕۆژییه‌كه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، كۆتایی پێ بێت و سه‌ركردایه‌تیی حزبوڵلا له باره‌ی كات و چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل بڕیارێكی دیكه ده‌دات.
نه‌عیم قاسم ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بڕیاری سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌ی په‌یوه‌ست به پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر به ئاگربه‌ست و گوتیشی، حكوومه‌تی لوبنان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌سته‌كه به‌رپرسیاره.
ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵلای لوبنانی جه‌ختیشی كرده‌وه، هێزه‌كانیان چه‌ند ڕۆژێك له دوای كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا گڕ و تینێكی وه‌به‌ر هاتووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یشی له گۆڕه‌پانه‌كاندا سه‌لماندووه.
قاسم تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، هێزه‌كانیان له كاتی ئاگربه‌سته‌كه‌دا هێزی پتر و هاوسه‌نگی و كاریگه‌ریی زۆرتریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌وپه‌ڕی تواناوه ڕووبه‌ڕووی سوپای ئیسرائیل بووه‌ته‌وه و ئامانجه‌كانی دوژمنی په‌ك خستووه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل له میانی هه‌وڵه‌كانی بۆ چوونه ناو قووڵایی خاكی لوبنان، ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی سه‌ختی هێزه‌كانیان بووه‌ته‌وه و نه‌یتوانیوه به ئامانجه‌كانی بگات كه بریتییه له داگیركردنی باشووری لوبنان، كه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حزبوڵلا نه‌بووایه، ئه‌وه‌ی له سووریا ڕووی دا، له لوبنانیش دووباره دەبووەوە.