کۆریای باکوور مووشەکێکی بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن هەڵدا

بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپای کۆریای باشوور، ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی کانوونی دووەمی 2025، کۆریای باکوور، مووشەکێکی بالیستی بەرەو دەریای ڕۆژهەڵات، کە بە دەریای ژاپۆنیش ناسراوە هەڵداوە. 

سوپای کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی دیارینەکراوی بەرەو دەریای ڕۆژهەڵات هەڵداوە.

هەڵدانی مووشەکەکەی ئەمڕۆ، هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ سیئۆل، بەمەبەستی دانوستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتە.

ئەم تاقیکردنەوە مووشەکییەی پیۆنگ یانگ یەکەم تاقیکردنەوەیە لە ساڵی نوێدا.

لە بەرامبەردا، کۆریای باشوور وەک نیشاندانی هێز، مووشەکێکی بالیستی بەرەو دەریا هەڵدا.

کۆریای باشوور چەند هەفتەیەک لەمەوبەر تووشی قەیرانێکی سیاسی بوو، دوای ئەوەی سەرۆکەکەی یۆن سوک یۆل، لە 3ـی کانوونی دووەمدا هەوڵی دا یاسای سەربازی بسەپێنێت، دواتر بەهۆی ئەو فەرمانەوە لەکار لادرا و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا.

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment