جووتیارێک لە گەرمیان 600 دۆنم زەوی بۆ چاندنی چوار جۆر پەتاتە بەکار هێناوە
جووتیارێكی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بۆ یه‌كه‌م جار، سه‌دان دۆنم زه‌وی له سنووری ناوچه‌كه‌یان بۆ چاندنی په‌تاته به‌كار هێناوه؛ ده‌شڵێت چوار جۆر په‌تاته‌ی چاندووه كه یه‌كێكیان تایبه‌ته بۆ دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی چپس.
بورهان ساڵح، جووتیارێكی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانه و ڕووبه‌ری 600 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له كفری بۆ چاندنی په‌تاته به‌كار هێناوه، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ڕووبه‌ری له‌م شێوه‌یه له سنووری كفری بۆ چاندنی په‌تاته به‌كار دێت.
ئه‌نوه‌ر عه‌زیز، ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی له‌م باره‌وه به كوردستان24ـی گوت، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له سنووری گه‌رمیان په‌تاته به‌م ڕووبه‌ره فراوانه ده‌چێندرێت و ئه‌نجامێكی سه‌ركه‌وتوویشی هه‌بووه و به‌رهه‌مداره.
ئه‌نوه‌ر عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌م ڕووبه‌ره فراوانه‌دا، چوار جۆر په‌تاته چێندراوه، كه یه‌كێكیان تایبه‌ته بۆ دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی چپس.
ئه‌و ئه‌ندازیاره گوتیشی، دوو جۆر سوودیان له‌م پرۆژه‌یه‌دا وه‌رگرتووه، یه‌كێكیان زه‌وییه‌كه به‌و ڕووبه‌ره فراوانه په‌ینێژ كراوه، هاوكات جارێكی دیكه بۆ چاندنی دانه‌وێڵه به‌تایبه‌تی گه‌نم به‌كار ده‌هێنرێته‌وه. ڕوونیشی كرده‌وه، توانراوه له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌لی كار بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه دابین بكرێت.
گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵ له سیاسه‌ت و ستراتیجه له‌پێشینه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ پشتیوانیكردنی جووتیاران و خاوه‌ن پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان له پێناو هه‌مه‌چه‌شنكردنی داهات و پشت نه‌به‌ستن به تاك سه‌رچاوه.