تورکیا جارێکی دیکە ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ کردەوە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، حکوومەتی تورکیا جارێکی دیکە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ شەش مانگی دیکە درێژکردەوە.

هەندرێن هیوا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گوتی: کەمێک لەمەوبەر بە ئیمێڵ ئاگادار کراینەوە، کە تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە پێچەواشەوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەکانی تورکیا بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کردەوە.

3ـی نیسانی 2023، تورکش ئێرلاین گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاگرت، هەروەها 5ـی نیسانی 2023، تانژۆ بیلگیچ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئاسمانیی تورکیا بە ڕووی ئەو فڕۆکانەدا داخراوە، کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ نیشتنەوە و فڕین بەکاردەهێنن.

 
 
Fly Erbil Advertisment