ڤاندایك لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول هەموو شتێکی ئاشکراکرد
ڤێرجیل ڤاندایکی هۆڵەندی و کاپتنی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز کۆتایی دێت و مانەوە یان رۆیشتنی لە یانەکە دەنگدانەوەی لێکەوتووەتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی "سکای سپۆرت" لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول یاریزانە هۆڵەندییەکە گوتی: هیچ شتێکی نوێ نییە.
سکای سپۆرت پرسیارێکی ئەوەی لە ڤاندایك کردووە ئایا هیچ ئەگەرێك هەیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، یاریزانەکە بەمشێوەیە وەڵامی داوەتەوە " پێشبینی ئەوە ناکەم گرێبەستەکەم نوێ بکەمەوە، وەك چەند مانگێك پێش ئێستا هەمان وەڵامم دایەوە، ئێستا زۆر ئارامم، بزانین لە داهاتوو چی روودەدات"
کاپتنەکەی لیڤەرپوول زیاتر قسەی بۆ تۆڕەکە کردووە و گوتوویەتی: هیچ شتێکی نوێ لە ئارادا نییە، تەنیا بیرم لە یاریی رۆژی چوارشەممەیە بەرامبەر تۆتێنهام لە جامی فا، یارییەکی قورس و گرنگە و دەمانەوێت جامێکی نوێ بەدەستبهێنین.
ڤێرجیل ڤاندایك تەمەنی 33 ساڵە و ساڵی 2018 لە یانەی ساوسهامپتنی ئینگلیزییەوە چووە لیڤەرپوول، بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 28 ملیۆن یۆرۆیە و لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ رێدز گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.