لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی: پێویستە گرووپه چه‌كداره‌كان تێكه‌ڵی سوپا بکرێن
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق داوا ده‌كات گرووپه چه‌كداره‌كان تێكه‌ڵی سوپای عێراق بكرێن.
له‌و باره‌یه‌وه تاڵب یه‌ساری، ئەندامەی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عێراق له ساڵی 2003 كاره‌سات بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و سوپایه به‌رگری له ته‌واوی وڵات ده‌كات و پێویسته ژماره‌یان زیاد بكرێت، له‌گه‌ڵ باشتركردنی مووچه و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی سه‌ربازیی."
یه‌ساری ئاماژه‌ی باسی لەوەش کرد "سوپا به بڕبڕه‌ی پشتی ئاسایشی وڵات داده‌نرێت، بۆیه تێكه‌ڵكردنی گرووپه چه‌كداره‌كان به سوپا هه‌نگاوێكی گرنگه، له‌م ڕووه‌وه عێراق پێویستی به 50 هه‌زار سه‌ربازی نوێی خاوه‌ن پسپۆڕی و شاره‌زا هه‌یه."
ئەو ئەندامەی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئەوەشی خستووەتە ڕوو "ژماره‌یه‌كی زۆری حه‌شدی شه‌عبی لە دەرەوەی هەر سیستەمێکی کارگێڕی یان دامه‌زراوه‌ییدان، هەروەها تێکەڵکردنی هێزەکانی حه‌شد بۆ ناو سوپا بڕیارێکی سیاسیی پێویسته و ئه‌مه هێشتا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان باس نه‌كراوه."