بازاڕێکی دارایی جیهانیی لە هەولێر دەکرێتەوە

لە ساڵی 2008، پێشنیازی دروستکردنی بازاڕی کاغەزە داراییەکان لە هەولێر کراوە و لە ساڵی 2014 بازاڕەکە مۆڵەتی پێ دراوە.
چوارشهممه، 8ـی كانوونی دووهمی 2025، یاسر سەبوور، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازاڕی هەولێر بۆ کاغەزە داراییەکان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "تا ئێسته 57 کۆمپانیای پشکدار ناویان تۆمار کردووە و بەشدارن لە گەورەترین بازاڕی کاغەزە داراییەکان و سەرجەم کۆمپانیا ناوخۆیییەکان دەتوانن بەشدار بن."
یاسر سەبوور گوتیشی: "هاووڵاتییان دەتوانن بەشداریی کڕینی پشکەکان بن، كه هاوكات پێنج بانک و ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی هەرێمی كوردستانیش تێیدا بەشدارن.
بە کردنەوەی بازاڕی کاغەزە داراییەکانی هەولێر، هاووڵاتییان بە ئاسانی دەتوانن یەک لە پشکەکانی کۆمپانیای بەشداربوو بۆ خۆیان بکڕن و لە چەرخەی ئابووریی ههرێمی كوردستان بەشدار بن.