عەزیز ئەحمەد: 220 هەزار مووچەخۆر مووچەکانیان لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری من وەرگرتووە

حکوومەتی هەرێم لە ڕێگەی شەش بانکەوە کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە تۆمار کراون، مووچەی 220 هەزار فەرمانبەری داوە.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' ڕایگەیاند "بانکی مۆڵەت پێدراوی ئەم هەفتەیە 'بانکی بەغدا'یە، کە یەکێکە لەو بانکە عێراقیانەی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەمەریکا هەیە، ئەم هەفتەیە یەکەم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەش کرد." گوتیشی: "ئێمە زۆر دڵخۆشین بەبەشداریی ئەم بانکە لە پرۆژەی هەژماری من."

عەزیز ئەحمەد، ئاماژەی بەوەش دا، زیاتر لە 170 ملیۆن دۆلار کە دەکاتە نزیکەی 25%ـی مووچەی مووچەخۆرانی حکوومەتی هەرێم لە ڕێگەی ئەو شەش بانکەی بەشدارن لە پرۆژەی هەژماری من، دراوە.

باسی لەوەش کرد "مانگی داهاتوو 255 هەزار مووچەخۆر، مووچەکانیان لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە وەردەگرن، بەو پێیەی ئێستا مووچەی مووچەخۆرانی هەولێر بەتەواوی لە ڕێگەی بانکەکانەوە خەرج دەکرێت، پێشبینیش دەکرێت لە مانگی ئاداردا مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی دهۆک بکرێت بە بەبانکی.