سەرۆک وەزیران و جێگری باڵیۆزی ئیتاڵیا جەختیان لە چارەکردنی کێشەکانی حکوومەتی هەرێم و فیدرال کردەوە

پێنجشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کیارا فرانچینی، جێگری باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، کرد.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لە بارەی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانی، هەروەها دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، جەخت لە پێویستیی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.