سەرۆک بارزانی و خەمیس خەنجەر ئالەنگارییەکانی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن
سەرۆک بارزانی لەگەڵ خەمیس خەنجەر، کەسایەتی سیاسی عێراقی، جگەلە پەیوەنییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، باسیان لە دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق، هەروەها تاوتوێی ئالەنگاریی و گۆڕانگارییەکانی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکەیان کرد.
پێنجشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2025 لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ خەمیس خەنجەر کەسایەتیی دیاری سیاسی عێراق کرد.
لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر ئاڵنگاری و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بە گشتی.