مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی لوبنان دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە جۆزێف عۆن، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی لوبنان دەکات.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامەکەی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت:"پیرۆزبایی لەسەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی لوبنان، جۆزێف عۆن دەکەم".

هەروا نووسیویەتی:"هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم و ئومێدەوارم لوبنان بەرەو سەقامگیری و پێشکەوتن بەرێت".

 
 
 
 
 
 
 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی کانوونی دووەمی 2025، جۆزێف خەلیل عۆن، فەرماندەی باڵای سەربازیی سوپای لوبنان، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی، بە چواردهەمین سەرۆک کۆماری لوبنان هەڵبژێردراو و لە یەکەم پەیامیدا گوتی:" لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی لوبنان هەڵدەدەینەوە و هەمووان بەرانبەر یاسا یەکسان دەبین".

بەڵێنیشیدا لە زووترین کات و بە ڕاوێژکار لەگەڵ پەرلەمان، کەسێکی شیاو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت دەستنیشان دەکەن.

لە 31ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022 ـەوە، لەگەڵ کۆتایی هاتنی ماوەی دەسەڵاتدارێتی میشێل عۆن تا ئێستا زیاتر لە 800 ڕۆژە پۆستی سەرۆک کۆماری لوبنان بەتاڵ مابووەوە.