گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم: هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات.
پێنجشەممە 9ـی کانوونی دووەمی 2025، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت و سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکان، دەچێتە بەغدا و پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەگەڵ ئەو لایەنانە گفتوگۆ دەکات.