جۆو بایدن: ئێستە ئاگر بەست لە دەستی حەماسە

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان بەرەوپێشچوون هەیە.
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش دا، ئەوەی ماوە لە دەستی حەماسە و دەبێت بارمتەکان ئازاد بکات.
بایدن دەڵێت: "ئێمە هەندێک بەرەوپێشچوونی باش و ڕاستەقینە بەدەست دێنین. ئەمڕۆ لەگەڵ دانوستانکارەکان کۆبوومەوە. پێموایە ئەوەشی ئێستا لە لوبنان ڕوودەدات، زۆر باشە، لەکۆتاییدا سەرۆککۆمارێک هەیە و کەسی یەکەمی وڵاتە.
گوتیشی: ئەو ئێستا بە سەختی کار بۆ وڵاتەکە دەکات، ئەو لە گەلی لوبنان بەرپرسیارە، نەوەک حەماس و حزبوڵڵا و گرووپەکانی دیکە. "
جۆو بایدن، ڕاشیگەیاند، بەرەوپێشچوون هەیە و هیوادارین بارمتەکانی دەستی حەماس ئازاد بکرێن، ئەوەی ماوە لەدەستی حەماسە تاوەکو بارمتەکان ئازاد بکات، پێموایە ئەتوانین ئازادیان بکەین و پێویستە ئەوەش بکەین."