لە بازگەیەکی کەرکووک دەست بەسەر پێنج ملیار لیرەی سووریدا گیرا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لەناو ئۆتۆمبێلێک لە کەرکووک دەستیان بەسەر پێنج ملیار لیرەی سووری دا گرتووە.

میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا گوتی:  ئێوارەی پێنجشەممە، "لە بازگەی ترکەلان، پارێزگای کەرکووک، لەناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا، دەستیان بەسەر بڕی پێنج ملیار لیرەی سوورییدا گرتووە، کە هەوڵدەدرا لە بازگەکان دەرباز بکرێت."

میری ئاماژەی بەوەش کرد، "مەفرەزەکان شۆفێرەکە و ئەو کەسەی لەگەڵیدا بووە دەستگیرکردووە."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment