جه‌وهه‌ر مه‌حموود: هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان زۆر لە عێراق پێشکەوتووترە
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، حكوومه‌تی فیدراڵی چه‌ند ساڵ دوای هه‌رێمی كوردستان سیستمی ئه‌لیكترۆنی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌كار ده‌هێنێت.
هه‌ینی، 10ـی كانوونی دووه‌می 2025،جه‌وهه‌ر مه‌حموود، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی 2017ـوه به سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی ئه‌لیكترۆنی مامه‌ڵه‌كانی گومرگی به‌تایبه‌تی له ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات.
جه‌وهه‌ر مه‌حموود ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گرنگی ئه‌و سیسته‌مه له هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دایه، هه‌ر كات هه‌وڵی گه‌نده‌ڵی و قاچاخ بدرێت، ئاشكرای ده‌كات، ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌میش بكرێت، دۆسیه و مانیفێسی بۆ ناكرێت.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، سیسته‌مه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناوخۆیی و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ناوخۆییه‌وه دروست كراوه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی خاوه‌نداریی ده‌كات و هیچ په‌یوه‌ندیی به سیسته‌می ئه‌سیكۆدای عێراق نییه.
ناوبراو گوتیشی، له سیسته‌می ئه‌سیكۆدای عێراقی ئه‌گه‌ر هێڵی ئه‌نته‌ر نه‌بێت و یان بووه‌ستێت، سیسته‌مه‌كه كار ناكات، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان نێتوۆرك له خودی سنووره‌كان دابه‌ش كراوه ئه‌نته‌رنێتیش نه‌بێت كاره‌كان ناوه‌ستێت و هه‌ر كات ئه‌نته‌رنێت گه‌ڕایه‌وه، داتاكان تۆمار كراون و هیچ كه‌س ناتوانێت ده‌ستكارییان بكات.
سێشه‌ممه، 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، نووسینگەی محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کرده‌وه، دوای تەواوکردنی ژێرخانی بەیەکەوەبەستنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان، لە سەرەتای ساڵی نوێوە سیستمی ئەلیکترۆنی دەروازەکان دەخرێتە کار بە مەبەستی کارئاسانی بۆ هاوردەکردنی شتومەک و کاڵاکان.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەکەی سوودانی، بەکارخستنی سیستمی ئەلیکترۆنی لە دەروازە سنوورییەکان، پەیوەستە بە چاکسازیی ئیداری و دارایی کە بەشێکە لە کارنامەی حکوومەتی فیدراڵ.
هەر بۆ ئەم مەبەستە، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری گومرگ و دەروازە سنووری و بەندەرەکان بەڕێوە چووبوو، بۆ ئەوەی ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ هاوردە و هەناردە لە دەوازە سنوورییەکان تاوتوێ بکرێت.
گوایە لەو کۆبوونەوەیەدا، تەواوبوونی هەنگاوەکانی بەستنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بە نوێترین تەکنەلۆژیا تەواو بووە و لە 1ـی کانوونی دووەمی 2025ـەوە، سیستمی ئەلیکترۆنی ئەسیکۆدا دەخرێتە کار، کە سیستمێکی جیهانییە و تایبەتە بە خزمەتگوزاریی پارەدانی ئەلیکترۆنی.