ئەمەریکا دوو کۆمپانیای ڕووسی لە بواری نەوت سزا دەدات
ئەمەریکا دوو کۆمپانیای زەبەلاحی ڕووسی لە بواری نەوت و دەیان کەشتی گواستنەوەی نەوت و کۆمپانیای دیکە سزا دەدات.
ئەمڕۆ هەینی 10ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بە مەبەستی کەمکردنەوەی داهاتی ڕووسیا لە کەرتی وزەدا، هەریەکە لە کۆمپانیای گازپرۆم و سورگوتنەفت گاز و 180 کەشتی و دەیان بازرگان و کۆمپانیا دەخرێنە لیستی سزاکان.
ئاشکراشی دەکات، بڕیارە بەریتانیاش لە سەپاندنی سزا بەسەر دوو کۆمپانیا زەبەلاحەکەی رووسیا لە بواری نەوت گازدا و بەشدار بێت.
لە 27ـی شوباتی 2025ـەوە، دابینکردنی خزمەتگوزاری لە بواری نەوتدا لە خاکی ڕووسیا قەدەغە دەکرێت. لە بەرامبەردا کۆمپانیای گازپرۆم ڕایگەیاند، سزاکانی ئەمەریکا و بەریتانیا نایاسایین.