لەمەودوا لە مزگەوتی گەورەی پاریس لە گوتاری هەموو ڕۆژانی هەینییەکدا 'نزا' بۆ فەرەنسا دەکرێت
ڕاگری مزگه‌وتی گه‌وره له پاریس داوا له گوتاربێژانی مزگه‌وته‌كه ده‌كات، له گوتاری هه‌موو ڕۆژانی هه‌ینییه‌كدا، نزا بۆ فه‌ره‌نسا و گه‌ل، ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی بكه‌ن.
هه‌ینی، 10ـی كانوونی دووه‌می 2025، شه‌مسه‌ددین حه‌فیز، ڕاگری مزگه‌وتی گه‌وره له پاریس له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی 150 پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگه‌وته‌كه‌ی كردووه، داوای لێ كردوون، له گوتاری هه‌موو ڕۆژانی هه‌ینییه‌كدا، نزا بۆ فه‌ره‌نسا و گه‌ل، ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی بكه‌ن.
شه‌مسه‌ددین حه‌فیز گوتوویه‌تی، به جیددی چاودێری ئه‌و بابه‌ته ده‌كات و داوای كردووه، دواعاكان به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی بخوێندرێن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی گونجانی گوتاری ئایینیی ئیسلامه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسی و مزگه‌وتی گه‌وره‌ی پاریسیش كه له ڕووی مێژووییه‌وه په‌یوه‌سته به جه‌زائیر، یه‌كه‌مین مزگه‌وتی ئه‌و وڵاته ده‌بێت كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات و له گوتاری ئه‌مڕۆكه‌یشیدا نزاكانی تێدا خوێندرایه‌وه.
نزاكه‌ش بریتییه له: "خوایه فه‌ره‌نسا، گه‌ل و دامه‌زراوه‌كانی كۆماره‌كه‌ی بپارێزیت، فه‌ره‌نسا سه‌قامگیر و ئارام بكه‌یت و ڕه‌وه‌ندی نیشتمانیی به جیاوازی پێكهاته‌كانیی له ئاسایش و ئاشتیدا بن."
ئیسلام له فه‌ره‌نسا دووه‌مین گه‌وره‌ترین ئایینه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت فه‌ره‌نسا به‌م زووانه كۆتایی به "هاورده‌كردن"ـی پێشنوێژ و گوتارخوێنانی بیانی له توركیا، جه‌زائیر و مه‌غریب بهێنێت.