ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس کۆشک و ڤێلای چەندین ئەکتەر و دەرهێنەری هۆڵیوودی سووتاند

میڵ گیپسن
میڵ گیپسن

ماڵی چەند ئەکتەر و دەرهێنەرێکی هۆڵیوودی سینەمایی بە کەلو پەلی گرانبەهاوە سووتان.

بەهۆی ئەو ئاگرە ماوەی چەند ڕۆژێکە شاری لۆس ئەنجلسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکای گرتووەتەوە، لەگەڵ ماڵی کەسانی ئاسایی، ماڵی چەندین ئەکتەری دیاری هۆڵیوود و هونەرمەندان سووتاون، ژمارەیەک لە ئەکتەرەکان کەلوپەلە گرانبەهاکانیشیان لەگەڵ خانووەکانیان سووتاون، دیارترین ئەو ئەکتەرانەشی خانووەکانیان لە لۆس ئەنجلسی ئەمەریکا سووتاون، ئەنتۆنی هۆپکینس، میڵ گیپسن، ماندی مۆر، ئانا فاریس و بیلی کریستاڵ و چەندان هونەرمەندی دیکەن.

بەپێی زانیارییەکان، بە بەهای زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلار، خانووی ئەکتەرەکان و دەرهێنەرانی هۆڵیود لە لۆس ئەنجلس سووتاون، هێشتا ئاگرەکەش کۆنتڕۆڵ نەکراوە و هەر پەرە دەستێنێت.