نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمشەو 12ـی کانوونی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگاتە بەغدا و بەشداریی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت دەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، سبەی دووشەممە 13ـی کانوونی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتی عێراقی فیدراڵ کۆدەبێتەوە. 

پێنجشەممەی ڕابردوو، 9ـی کانوونی دووەمی 2025، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت و سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکان، دەچێتە بەغدا و پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەگەڵ ئەو لایەنانە گفتوگۆ دەکات.