کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کۆتایی هات

کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بە بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان, هەناردەکردنەوەی نەوت، چەند پرسێکی دیکە کۆتایی هات.

یەکشەممە 12ـی کانوونی دووەمی 2025، بە بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت تایبەت بە پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، هەناردەکردنەوەی نەوت، ڕاسپاردەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و چەند پرسێکی دیکە بەڕێوەچوو.

کوردستان 24 زانیویەتی، سبەینێ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان، لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری وڵاتەکەش کۆدەبێتەوە.

پێنجشەممە 9ـی کانوونی دووەمی 2025، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت و سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکان، دەچێتە بەغدا و پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەگەڵ ئەو لایەنانە گفتوگۆ دەکات.