بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی جامی سووپەری ئیسپانیا

ریال مەدرید تاڵاوی شكستێكی جەرگبڕی چەشت

تێر شتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لە كاتی وەرگرتنی جامی سوپەری ئیسپانیا
تێر شتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لە كاتی وەرگرتنی جامی سوپەری ئیسپانیا

لە جامی سووپەری ئیسپانیا، تاڵاوی شكستێكی مێژوویی چەشت و بارسێلۆنا بۆ جاری پازدەیەم لە مێژوودا بووە پاڵەوان.
لە یاریگەی جەوهەرە لە شاری جەددەی سعوودیە، لە یاریی كۆتایی جامی سووپەری ئیسپانیا، بارسێلۆنا و ریال مەدرید رووبەڕووی یەكتربوونەوە.
لە خولەكی 5، ریال مەدرید لە هێرشێكی خێرای هەڵگەڕاوەدا گۆڵی یەكەمی لە رێگەی كلیان ئێمباپێ تۆمار كرد، بەڵام لە خولەكی 22 لامین یامال یاریی بە بەرگریكارانی ریال مەدرید كرد و ئەنجامەكەی بۆ بارسێلۆنا یەكسان كردەوە.
دواتر لە خولەكی 36 لیڤاندۆڤسكی بەپشتبەستن بە ڤار لێدانێكی پێناڵتی جێبەجێ كرد و گۆڵی پێشكەوتنی بارسێلۆنای تۆمار كرد، دوای 3 خولەك، بارسێلۆنا خوێی بە زامەكانی ریال مەدرید دا كرد و گۆڵی سێیەمیشی لە رێگەی رافینیا تۆمار كرد، بارسا بەوەش نەوەستا لە كۆتاییەكانی خولەكی زیادكراوی نیوەی یەكەم لە رێگەی ئەلێكس باڵدی گۆڵی چوارەمی كرد و بە تەواوەتی ریال مەدریدی وێران كرد.
لەگەڵ دەستپێكردنەوەی نیوەی دووەم، بارسێلۆنا گۆڵی پێنجەمیشی كرد و ئەو گۆڵەش هەر لە لایەن رافینیا تۆمار كرا، بەڵام كارتە سوورەكەی چیزینی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لە خولەكی 57 گڕی لە كلاسیكۆ بەردا و رێگەی بۆ ریال مەدرید خۆشكرد لە خولەكی 60 بە لێدانێكی راستەوخۆ لە لایەن رۆدریگۆ گۆڵی دووەم تۆمار بكات، یارییەكەش تا كۆتایی لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا (5 ـ 2) كۆتایی هات، بەمەش بارسێلۆنا بۆ جاری پازدەیەم بووە پاڵەوانی جامی سووپەری ئیسپانیا.