کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاو کرایەوە

بەگوێرەی کەشی پێشبینی کراوی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت.

بەشی پێشبینیی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە کە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە، 13-1-2025، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش داوە، کەشی سبەینێ سێشەممە، 14-1-2025، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت .پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى

دهۆک : 13 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 17پلەى سیلیزى