له سێ مانگدا 300 مامۆستای ئایینی لەسەر ئەرکی حکوومەت گەشتی عومرەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خزمه‌تكردنی مامۆستایانی ئایینی به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له سێ مانگی كۆتایی 2024 گه‌شتی عومره‌ی به بێ به‌رامبه‌ر بۆ زیاتر له 300 مامۆستای ئایینی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان ڕێك خستووه و پرۆسه‌كه‌ش هێشتا به‌رده‌وامه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌موو مامۆستایانی ئایینی گه‌شتیی عومره‌یان بۆ ڕێك ده‌خرێت.