نوێنەری سەرۆک بارزانی بە جیا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی و ئەنەکەسە کۆ دەبێتەوە

نوێنەری سەرۆک بارزانی سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و بە جیا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی و ئەنەکەسە کۆ دەبێتەوە.

سەرچاوەیەکی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ، دووشەممە 13-01-2025، حەمید دەربەندی، بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژئاوای کوردستان و نوێنەری سەرۆک بارزانی، سەردانی شاری حەسەکە و قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات."

سەرچاوەکە گوتیشی: "نوێنەری سەرۆک بارزانی لە شاری حەسەکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆ دەبێتەوە. دواتر لە شاری قامشلۆ لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کۆ دەبێتەوە."