نێچیرڤان بارزانی و عەبادی: پێویستە بە کاری هاوبەش پرسە نیشتمانییەکان چارە بکرێن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر جەخت لە پێویستيی کاری هاوبەش بۆ چارەکردنی پرسە نیشتمانییەکان دەکەنەوە.
له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، پێشنيوه‌ڕۆى دووشه‌ممه، 13-01-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ د. حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانيی نەسر، کۆ بووەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا باس لە بەهێزکردنی هاوکاريی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و هەردوولا داكۆكييان له پێویستيی کاری هاوبەش كرده‌وه بۆ چارەکردنی پرسە نیشتمانییەکان، بە شێوەیەک کە سەقامگیريی وڵات و مافی هەموو پێکهاتەکانی دەستەبەر بکات.
له دوا ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌يان خسته به‌ر باس.