نێچيرڤان بارزانى و نوورى مالیکی دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ نووری مالیکی، هاوڕا بوون لەسەر گرنگيی پابەندبوون بە دەستوور بۆ دەستەبەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ـی کانوونی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێز نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانيی دەوڵەتی یاسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەهێزکردنی هاوبەشيی نیشتمانی و چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدايان بەپێی دەستووری عێراق تاوتوێ کرد، له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون لەسەر گرنگيی پابەندبوون بە دەستوور بۆ دەستەبەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستيی لێكگه‌يشتن و بەهێزکردنی دیالۆگی سیاسی لەنێوان هێز و لایەنە عێراقييه‌كاندا و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەنووکەییەکان و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م وڵات.
لە ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان لە پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى دۆخى سووريا كرد و تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه. له‌مباره‌يه‌وه داكۆكييان لەسەر گرنگيی کاری هاوبەش بۆ پاراستنی ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات كرده‌وه.