كاردانەوەی ئەستێرەكان دوای یاریی كلاسیكۆ

مۆدریچ بۆ كوردستان24: پێشتریش پێموابووە ئەگەر سەربەستم بكەن لەنێوان لەدەستدانی نازناوێكی ئەم وەرزە، بێگومان جامی سووپەری ئیسپانیا هەڵدەبژێرم

كۆبارسی، گاڤی، مۆدریچ و ئانچیلۆتی
كۆبارسی، گاڤی، مۆدریچ و ئانچیلۆتی

دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا بووه‌ پاڵه‌وانی سوپه‌ری ئیسپانیا و له‌ یاریی كۆتایی له‌ ریال مه‌دریدی برده‌وه‌، ئه‌ستێره‌كانی هه‌ردوو یانه‌ قسه‌یان بۆ كوردستان24 كرد. مۆدریچی یاریزانی ریال مه‌درید رایگه‌یاند ده‌بوو له‌ قۆناخێكدا له‌ یارییه‌كی كۆتایی بدۆڕێن و ئێستاش باشترین كاته،‌ كۆبارسی و بالدێ و گاڤیش دڵخۆشی خۆیان بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ ده‌ربڕی.

لێدوانی مۆدریچ  یاریزانی ریال مەدرید لە دوای كلاسیكۆ

دۆرانەكەی كلاسیكۆ زۆر بەئازار بوو، دەبێ پیرۆزبایی لە بارسا بکەین و ئێمەش ھێشتا  جامی شا و لالیگا چامپیۆنزلیگ مان لەپێشە، پێویستە بەزوویی خۆمان رێک خەینەوە، پێویستە ئەم یارییە لەبیر بکەین و بیر لە  یاریەکانی تر بکەینەوە، هێشتا زۆرمان لەپێش ماوە لەم وەرزەدا ناتوانین هەربیر لەم شکستە بکەینەوە، ئەمە بووە رابردوو، دەمانەوێ باشتریش بین، دەبێت لەجاران باشتر بۆ هەموو دەست کەوتەکانی تر بجەنگین، پێشتریش ئەمەم گوتووە گەر بڕیار بێت یارییەكی کۆتایی لەدەست بدەین من جامی سووپەر هەڵدەبژێرم، بەڵێ ئێمە هەمووکات دەتوانین ریمۆنتادا بکەین بەتایبەتی ئەوان کاتێك یاریزانێکیان لە ئێمە کەمتر بوو،  دەکرا باشتر یاری بکەین، کەچی نەمانتوانی، بارسا لە ئاستێکی باش و بەرزدا یاری کرد دووبارە پیرۆزبایی لەوان دەکەم . لێرە هەموو بابەتێک باس ناکرێ، کاتی ئەوە نییە،  چونکە ئێمە دەکرا لەوە باشتربین، نەک لە دوو یاریدا 9 گۆڵمان لێ بکرێت، دڵنیام بەباشی دێینەوە، ئەمە تۆپی پێیە، هەندێکجار لەدەستی دەدەیت وهەندێک جاریش ئەنجامەکانی بەدەست دێنی، ئێمەش لەگەڵ یانەیەک شکستمان خواردووە، کە بەباشی دەرکەوتوون، شایستەن پێیان بڵێین پیرۆزیان بێت.

 

لێدوانی كۆبارسی یاریزانی بارسێلۆنا 

بۆ یەکەمجار نازناو لەگەڵ یانەی ژیانم بەدەست دێنم، ئەوە جێگای شانازییە، ڕاستە زۆر باسی بەشێک لە یاریزانەکانمان دەکرا، بەهۆی ئەو کارانەی هاتبوونە پێش، بەڵام ئێمە پێکەوە خانەوادەیەکین بەکۆمەڵ بۆ ئامانجەکانمان دەجەنگین، بەڵێ لە ژووری خۆگۆرین ئاهەنگی خۆشیمان گێرا و لەبیر ناکرێت، هیوادارم ئەوكاتە خۆشانە زیاتر دووبارە ببێتەوە، ئاراوخۆ یەکێکە لەو گرووپەی هەمووان پێیان خۆشە لێرە بێت، ئەو هاوکاری منی زۆر کردووە، هەم لە وەرزش هەم لەدەرەوە، نەخێر تیپەکەمان لە دوای یاریی كلاسیكۆ هیچ شتێکی زیادی نەکردووە تەنیا ئاهەنگی خۆشیمان گێڕاوە..

 

لێدوانی گاڤی یاریزانی بارسێلۆنا

بەم بردنەوەیە زۆر دڵخۆشین، چونكە 5 گۆڵمان لە یانەیەكی وەكو ریال مەدرید كردووە، ئەمە ئەنجامێکی زۆر باشە لەدوو یاری کلاسیکۆ 9 گۆڵمان تۆمار کردووە، ئەمە رێژەیەکی بەرزە، هەرچەندە هێشتا ماوە، دەبێت باشتر بۆ ئەوەی دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنین، جامی سوپەر تەنیا سەرەتایەکە دەکرێت باشتر هەوڵبدەین. بەتایبەت ئەمە یەکەم بردنەوەی یاری کۆتاییە بەرامبەر یانەیر یال مەدرید.

 

 

لێدوانی باڵدی یاریزانی بارسێلۆنا دوای كلاسیكۆ

هەر لە سەرەتای وەرز هەوڵمانداوە تیپێکی رکابەر بین، ئەم ناسناوە بۆ ئێمە پاڵنەر و گرنگ بوو، بەتایبەت بە بردنەوە لە ریال مەدرید زۆر خۆشحاڵ بووین، چەندین هەفتەی ناخۆشمان بەڕێکرد، ئەنجامی خراپمان تۆمار کرد، بەڵام ئەمرۆ بۆ بردنەوە هاتبووینە نێو یاریگا، تاوەکو ئێستا قسەمان لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆک نەکردووە، بەڵام لەوانەیە لە ناو فرۆکە قسەمان لەگەڵ بکات، وەرزێکی باشمان بەڕێکردووە، ئەم بردنەوە متمانەی بۆ گەراندینەوە ، ئەمە دوابردنەوەی ئێمە نییە زۆرینە پێکهاتەكەمان لاون دەتوانین ناسناوی زیاتر بەدەست بێنین، بەشێوەیەك خۆشحاڵبووین تەنانەت کەس بیری لای یارییەکانی لالیگا نەبوو، کەس باسیشی نەدەکرد.