نوێنەری سەرۆک بارزانی لە قامیشلۆ لەگەڵ ئەنەکەسە کۆبووەوە

نوێنەری سەرۆک بارزانی، د.حەمید دەربەندی بۆ باکوور و ڕۆژئاوای سووریا لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا(ئەنەکەسە) لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبووەوە.
دووشەممە 13ـی کانوونی دووەمی 2025، نوێنەری سەرۆک بارزانی، د.حەمید دەربەندی بۆ باکوور و ڕۆژئاوای سووریا، دوای گەیاندنی پەیامی سەرۆک بارزانی بە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، گەیشتە بارەگای ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا و لەگەڵ محەممەد ئیسماعیل سەرۆکی ئەنەکەسە و دەستەی ئەنەکەسە کۆبووەوە.