قەدەغەی هاوردەی هەنار ههڵگیرا

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەی هەنار لە دەرەوە.
دووشەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە، بڕیار درا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی هەنار لە دەرەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی کشتوکاڵ، ڕایگەیاندووە: لە پێناو بەرژوەندیی گشتی و پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بهرههمی کشتوکاڵی و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی، بڕیار درا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی هەنار لە دەرەوە، لە ڕێکەوتی 12ـی کانوونی دووەمی 2025وە.
وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای بەدواداچوونیان بۆیان دەرکەوتووە، ئەم بەرهەمە لە بازاڕدا کەم بووهتەوه و نرخی گران بووە.
وەزارەتی کشتوکاڵ بە نووسراوی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردووەتەوە بۆ گرتنەبەری ڕێککاری کارگێری و یاسایی.