نێچیرڤان بارزانی داوا لە ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى دەکات ڕۆڵى خۆى لە دابينكردنى مافە دارايييه‌كانى كوردستان بگێڕێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق داوای کرد، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ڕۆڵى خۆى لە دابينكردنى ماف و شایستە دارايييه‌كانى هەرێمی كوردستان بگێڕێت.
له درێژه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 13ـی کانوونی دووەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەريی عێراق کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەريی عێراق بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق به‌گشتى گۆڕييه‌وه و گرنگيی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە چارەسەرکردنی كێشه‌كانى وڵات‌دا، به‌تايبه‌تيش كێشه‌كانى نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگيى ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى عێراق بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى دادپەروەری و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە پشتبەستن بە دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەتی بەرژەوەندی و سەقامگیريی وڵات بکات.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى ئه‌نجوومه‌ن و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق له پشتگيرى و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دووپات كرده‌وه و ستايشى كار و ڕۆڵى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراقى كرد، هه‌روه‌ها داواى كرد ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ڕۆڵى خۆى له دابينكردنى ماف و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا بگێڕێت.
لای خۆیەوە، دادوەر فایەق زێدان جەختی لەسەر گرنگيی سەروەريی یاسا لە چارەسەرکردنی پرسە نیشتمانییەكان کردەوە، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد کە ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هەمیشە هەوڵ دەدات فاکتەرێک بێت بۆ نزیکبوونەوەی نێوان لایەنە جیاوازەکان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.