پته‌وكردنى گيانى نیشتمانی لەپێناو بەرژەوەنديی گەلی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر لە دیدارێکدا، هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى بەردەواميی هاريكاريى هاوبه‌ش و هەماهەنگيی نێوان لایەنە عێراقییەکان بۆ دەستەبەرکردنی ته‌بايى و پته‌وكردنى گيانى نیشتمانی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەک کە بەرژەوەنديی گەلی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه بپارێزێت.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ـی کانوونی دووەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هاوکاريی سیاسی و ئەمنيی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران و تيشك خرايه سه‌ر گرنگيى کاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارييانه‌ى بۆ عێراق پێشهاتوون، له‌مباره‌يه‌وه جەختيان لەسەر بەهێزکردنی گفتوگۆى نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان کرده‌وە بۆ بەدیهێنانی دیدگایەکی نیشتمانيی هاوبەش کە خزمەتی سەقامگیری و پێشکەوتنی وڵات بکات.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى بەردەواميی هاريكاريى هاوبه‌ش و هەماهەنگيی نێوان لایەنە عێراقییەکان بۆ دەستەبەرکردنی ته‌بايى و پته‌وكردنى گيانى نیشتمانی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەک کە بەرژەوەنديی گەلی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه بپارێزێت.
دوايين پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە، بەتایبەتى گۆڕانگارييه‌كانی سووریا و کاریگەرى لێكه‌وته‌كانى، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.