ماوەی قەدەغەی هاوردەی پەتاتە درێژ کرایەوە

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند، لە پێناو پاراستنی بەرهەمی جووتیاران، ماوەی قەدەغەی هاوردەی پەتاتە درێژ کرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند "پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی كشتوكاڵی و تایبەت بە پارێزگاری و بایەخدانی زیاتر بە پرۆسەی بەبازاڕكردنی بەرهەمی خۆماڵیی پەتاتەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، بڕیار درا بە درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاوردەكردنی بەرهەمی پەتاتەی خواردن لە دەرەوەی وڵات، دوای 31ـی کانوونی دووەمی 2025، تا کۆتایی ساڵ."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، نووسراوی فەرمیی ئاراستەی لایەنە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێكاری پێویستی كارگێڕی و یاسایی."

هەرێمی كوردستان لە بەرهەمهێنانی پەتاتەدا گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی و ئێستە بەشێكی هەناردەی دەرەوەی وڵات دەكات.