سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی یارانی قەولتاس لە کاکەییەکان دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس، پەیامێک ئاراستەی کاکەیی(یارسان) دەکات و پێزانین بۆ قوربانیدان و ڕۆڵی نیشتمانپەروەرانەی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستان دەردەبڕێت.
ئەمە دەقی پەیامی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانییە:
بە بۆنەى جەژنى یارانی قەولتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیى( یارسانان) لە کوردستان و جیهان دەکەم، ئومێدەوارم هەمیشە لە شادی و ئاسوودەییدا بن .
ڕێز و پێزانینێکی زۆرمان بۆ قوربانیدان و ڕۆڵی نیشتمانپەروەرانەی خوشک و برایانی کاکەیی هەیە وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستان.
جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بژین.
مەسرور بارزانى
سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان