جۆکۆڤیچ ئامادەنیە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات

بەرکەوتەی تووشبویەکی ڤایرۆسی کۆڤید19ـیە

نۆڤاک جۆکۆڤیچ، تێنسزانی سڕبی رەتیدەکاتەوە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات ئەمیش دوای ئەوە دێت کە بەرکەوتەی توشبوویەکی کۆرۆنایە.

 

دوای ئەوەی دەرکەوت هەر یەکە لە گریگۆر دێمیترۆڤ تێنسزانی بولگاری و بۆرنا کۆریچ تێنسزانی کرواتی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، بە هۆی ئەوەی کە پێشتر جۆکۆڤیچ بەرکەوتنی لەگەڵ یەکێکیان هەبووە بریاردرا کە پشکنینی بۆ بکرێت، بەڵام تێنسزانە سڕبیەکە رەتیدەکاتەوە و ئامادەنیە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ بکرێت.

 

بەرپرسی راگەیاندنی پاڵەوانیەتی تێنسی ئادریا رایگەیاندووە دوای تووشبوونی دوو تێنسزانەکە، پشکنینی پزیشکی بۆ سەرجەم یاریزانەکانی دیکە کراوە و سەلامەتن، بێجگە لە جۆکۆ نەبێت کە ئامادەنەبوو پشکنینی بۆ بکەن و گەڕاوەتەوە شاری بەلگراد.

Fly Erbil Advertisment