سوودە تەندروستییەکانی گوێز بۆ منداڵان

دایكان و باوكان ئه‌گه‌ر سووده‌كانی گوێز بۆ منداڵانیان بزانن، هه‌رگیز منداڵه‌كانیان لێی بێبه‌ش ناكه‌ن و له پرۆگرامی ڕۆژانه‌ی خواردنه سه‌ره‌كییه‌كان دایده‌نێن.
خواردن و خوارده‌مه‌نییه‌كان ڕۆڵێكی گرنگ له گه‌شه و پێشكه‌وتنی منداڵان ده‌بینن، گوێز به یه‌كێك له ڕه‌گه سه‌ره‌كییه‌كانی خواردنی ڕۆژانه به‌تایبه‌تی بۆ منداڵان داده‌نرێت به‌هۆی سووده زۆره‌كانی كه ڕۆڵی له ئاماده‌كردنی منداڵێكی نموونه‌یی و ته‌ندروست هه‌یه.
گوێز كه به عه‌ره‌بی (چاوی حوشتر)ـی پێ ده‌گوترێت، چه‌ندان پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تیی سیامین و ڤیتامین B6 و ترشیی فۆلیك و فۆسفۆر و مه‌گنیسیۆن و مسی تێدایه و به شێوه‌یه‌كی سروشتیش كۆلیسترۆڵ و سۆدیۆم و گلۆتینی تێدا نییه، بۆیه ئه‌مانه و چه‌ندین سوودی دیكه وا ده‌كات منداڵان لێی سوودمه‌ند بن و دایكان و باوكانیش ڕژ بن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ منداڵه‌كانیان.
پزیشكان به‌رده‌وام هانی دایك و باوكان ده‌ده‌ن ئه‌و خواردانه به منداڵه‌كانیان بده‌ن كه پڕن له ڤیتامین و پرۆتین و گوێزیش یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه ده‌بێت بابه‌تێكی سه‌ره‌كی خواردنی ڕۆژانه بێت بۆ منداڵان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕیه‌تی له ئۆمێگا3 و زینك و سیلینیۆم و پرۆتین و ڤیتامین B6، هه‌ر یه‌كێكیشیان ڕۆڵی گرنگیان له پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی و په‌تا هه‌یه و به‌رگریی جه‌سته به‌هێز ده‌كه‌ن.
پسپۆران و شاره‌زایانی پزیشكی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه گوێز سوودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستیی مێشك به‌تایبه‌تی مێشكی منداڵانی سه‌رووی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ هه‌یه و به‌هۆی بوونی ئۆمێگا3 و پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ی ڤیتامینه‌كان، مێشكی منداڵ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له برسیه‌تی ده‌پارێزێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات منداڵ ڤیتامینه سه‌ره‌كی و پێویستییه‌كانی بۆ مێشك كه‌م نه‌كات و یه‌ده‌گی پێویستیش هه‌ڵبگرێت.
پسپۆران سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی منداڵانی سه‌رووی ته‌مه‌ن یه‌ك بۆ سێ ساڵ ڕۆژانه 25 گرام گوێز بخۆن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردن و دروستكردنی ده‌مار و ئێسقانه‌كان به شێوه‌یه‌كی پته‌و. هه‌روه‌ها هانی دایك و باوكان ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا دووچاری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سییه‌كان و له‌بیرچوونه و چه‌وری نێگه‌تیڤه‌كان نه‌بن، هه‌رگیز گوێز وه‌كوو پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌تایبه‌تی له ژه‌می به‌یانیاندا فه‌رامۆش نه‌كه‌ن.