كۆریای باشوور سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنای به فه‌رمی راگه‌یاند
پێ ده‌چێت هاوینێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ كۆرۆنا به‌ڕێ بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی توندروستی كۆریای باشوور سه‌رهه‌ڵدانی دووه‌م شه‌پۆلی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان به فه‌رمی له وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاند و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌نی ئه‌و په‌تایه كرده‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێت به‌دریژایی ئه‌م هاوینه به‌رده‌وام بێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی یوهابی فه‌رمی له كۆریای باشوور، چون ئین گیون، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی رووبه‌ڕووبوونه‌وه و خۆپارێزی له نه‌خۆشییه‌كان له‌و وڵاته ئاشكرایكرد، دووه‌م شه‌پۆلی ئه‌و په‌تایه له سیئۆللا پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری داوه و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه به‌رپرسه ته‌ندروستییه‌ی كۆریای باشوور گوتی: "سه‌ره‌تا پێشبینیمان كردبوو شه‌پۆلی دووه‌م له وه‌رزی پایز یان زستانی داهاتوو ده‌ستپێ بكات، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه پێشبینییه‌كه‌مان هه‌ڵه بوو. بۆیه ئێستا ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، تا به‌ركه‌وتن و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هاووڵاتیان به‌رده‌وام بێت، ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و په‌تایه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پاك فون سۆن، سه‌رۆك شاره‌وانی سیئۆل دووپاتی كرده‌وه، له ئه‌گه‌ری زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی رۆژانه‌ی ئه‌و په‌تایه بۆ سه‌رووی 30 حاڵه‌ت، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی له شاره‌كه‌یان توند بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی ساڵی 2019 و سه‌ره‌تای 2020، كۆریای باشوور له دوای چین به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین چه‌قی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه داده‌نرا، به‌ڵام ئه‌و وڵاته توانی له‌رێگه‌ی گرتنه‌به‌ری رێكاری تایبه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات.
تا ئیستا له كۆریای باشوور 12 هه‌زار و 438 حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه به فه‌رمی راگه‌یه‌ندراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 280 گه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 10 هه‌زار و 881 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌مڕۆش له چوارچێوه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنادا 17 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆكماركران.
H.B