رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ناوی ئه‌و ده‌رمانه‌ی ئاشكرا كرد كه رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا كه‌م ده‌كاته‌وه
"له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه دوێنی به‌رزترین ئاماری تووشبوون له جیهان تۆماركرا"
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تا ئێستا، دوێنی زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوونی رۆژانه به په‌تاكه له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركران.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كرد، "ته‌نیا دوێنێ 183 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركراون، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ئاماره كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه تا ئێستا ته‌نیا له رۆژێكدا له جیهان تۆماركرابێت".
گێبریسۆس گوتی: گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دیات له ئێستادا چۆنیه‌تی زیادكردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی "دیكسامیسازۆن و دابه‌شكردنییه‌تی"، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌رمانی كارامه‌یه كه تا ئێستا دۆزرابێته‌وه و ده‌توانرێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانییه‌وه رێژه‌ی مردن له‌ناو تووشبووان كه‌م بكرێته‌وه.
وه‌ك له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی worldometers بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تایبه‌ته به به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆ ئاماری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له سه‌رانسه‌ری جیهان سنووری 9 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
H.B