دادگای تاوانی نێودەوڵەتی: ئامادەین بۆ بەرپرسیار ناساندنی سەرانی رژێمی ئەسەد لە بەرانبەر تاوانەکانیان

سەرۆکی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ بەرپرسیار ناساندنی تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی بەشار ئەسەد لە سووریا. 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی کەریم خان، سەرۆکی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (ئای سی سی) بڵاوی کردەوە, ڕۆژی هەینی، 07-01-2025، کەریم خان، لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی کاتیی سووریا بانگێشتی دیمەشق کرا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بەرپرسیار ناساندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە بەرانبەر ئەشکنجەدان و بەکارهێنانی چەکی کیمایی و چەندین تاوانی دیکە دژی هاووڵاتییانی سڤیل.

نووسینگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرۆکی دادگای نێودەوڵەتی ئامادەیی نیشان داوە بۆ  بەرپرسیار ناساندنی ئەو کەسانەی کە لە تاوانەکانی پێشووی ڕژێمی ئەسەد تێوەگلاون.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment