ئه‌سعه‌د شه‌یبانی: داواكارین سزاكانی سه‌ر سووریا هه‌ڵبگیرێت

ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ لە حکوومەتی کاتیی سووریا
ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ لە حکوومەتی کاتیی سووریا

وەزیری دەرەوە لە حکوومەتی کاتیی سووریا ڕایگەیاند: سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر گه‌لی سووریا پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌كردنی ئابووری وڵاتەکە سه‌خت ده‌كات.

شەممە 18ـی کانوونی دووەمی 2025، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ لە حکوومەتی کاتیی سووریا له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی، گوتی: داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دەکەین كه‌ سزاكای سه‌ر سووریا لابدرێت.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر گه‌لی سووریادا، پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌كردنی ئابووری وڵاتەکە سه‌خت ده‌كات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ لە حکوومەتی کاتیی سووریا، لەبارەی گەڕانەوە بۆ کۆماری عەرەبی، گوتی: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گەڕانەوە دەکەین بۆ کۆماری عەرەبی.

شەیبانی داواشی لە وڵاتانی عەرەبی کرد، کە بەشداری بکەن لە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی سووریا بە تایبەتی لە بواری وزەدا، هاوکات بەڵێنی دا هەموو ئاسانکارییەک بۆ کردنەوەی دەرگای وەبەرهێنان بە ڕووی وەبەرهێنەران بکاتەوە بۆ مەبەستی گەشەکردنی ئابووری سوریا.