بە فەرمی شێروانە بووە پاڵەوانی قۆناغی یەكەم

شێروانە لە دوایین یاریی قۆناغی یەكەم گۆڵبارانی پیشەسازی كرد

یانەی شێروانە بووە پاڵەوانی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی كوردستان
یانەی شێروانە بووە پاڵەوانی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی كوردستان

یانەی شێروانە نۆیەمین سەركەوتنی لەم وەرزە تۆمار كرد و بووە پاڵەوانی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی كوردستان، یانە كەلارییەكە بووە یەكەمین یانەش لە قۆناغی یەكەم زۆرترین سەركەوتن و زۆرترین گۆڵ تۆمار بكات.
یانەی شێروانە بە راهێنەرایەتی عادل عەلی ئەم وەرزە بە ئاستێكی بەرز و جێگیر دەردەكەوێت، لە دوایین یاریی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی كوردستان گۆڵبارانی پیشەسازی كرد و بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتنی تۆمار كرد و بەمەش ژمارەی خاڵەكانی لە پێشەنگی خولی نایابی كوردستان گەیاندە 30 خاڵ و بە جیاوازی 5 خاڵ لە نزیكترین ركابەری كە یانەی رزگارییە دوورە.
شێروانە لە كۆی 14 یاریی ئەم وەرزە، 9 بردنەوە، 3 بەرامبەربوون و 2 دۆڕانی هەیە، هێرشبەرانی یانە كەلارییەكە 26 گۆڵیان تۆمار كردووە و هیچ یانەیەك زیاتر لە شێروانە لەم وەرزە گۆڵی نەكردووە.