ئاژەڵدارێکی هەولێر: قەسابەکان بە کەیفی خۆیان گۆشت دەفرۆشن

لە مەیدانی ئاژەڵان لە هەولێر، دەیان جۆر ئاژەڵ هەن کە لە وڵاتانەوە دێن، بەڵام دوای بڕیاری سەرۆکی حکوومەت و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە داشکاندنی سەدا 50ـی باجی گومرگی، نرخی یەک کیلۆ گۆشت لە قەسابەکانی هەولێر لە 24 هەزار دینارەوە بۆ بەرخی خۆمانە، هاتووەتە سەر 20 هەزار دینار و لەهەندێ قەسابی دیکە بە 19 هەزار دینار و هەندێکی شوێنیش بە 21 هەزار دینارە بۆ هەر کیلۆیەک گۆشت.
ئاژەڵدارێک دەڵێت: ئاژەڵەکانی ئێستا هەیە خۆمانەیە و خۆشترین تامیان هەیە، دەشڵێت: لە کڕینی بەرخێکی خۆمانە، هەر کیلۆیەکی گۆشتەکەی بە 10 هەزار دینار بۆ 12 هەزار دینار دەوەستێت، دەڵێت: هەر ئەو گۆشتەیە قەسابەکانی ناوشار بە 17 هەزار و 18 هەزار و 19 هەزار و 20 هەزار و 21 هەزار دەفرۆشن، هەر قەسابێک بە کەیفی خۆی گۆشت دەفرۆشێت و نرخی بۆ دادەنێت بێ ئەوەی نرخیان بۆ داندرابێت.
ئاژەڵدارەکە دەشڵێت: گۆشت بە بەراورد بە سێ مانگی ڕابردوو هەرزان بووە، ئاژەڵ بە زیندوویی کیلۆی بە 9 هەزار دیناربوو، ئێستا بە هەشت هەزار و بە حەوت و نیو، بە حەوت هەزار دیناریش هەیە.