وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی (ماستەر و دکتۆرا) لە تورکیا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی هەرێمی کوردستان، 13 زەمالەی خوێندنی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمەکە، لە تورکیا ڕاگەیاند.

یەکشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە تورکیا 13 زەمالەی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا)ـی پێشکەش بە هەرێمەکە کردووە.

وەزارەتەکە دەڵێت: لە زەمالەکەی تورکیا 8 کورسی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و 5 کورسی بۆ وەزارەتەکانی دیکە تەرخان کراوە.

هەر کەسێک سەرباری مەرج و ڕێنماییەکانی زەمالەى تورکیا، ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندن لە وڵاتی تورکیا بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن.

مەرجەکانی پێشکەشکردن:

-پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

-پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. 

-پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65 کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و لە 70 کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دکتۆرا.

-ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن. 

-داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامە پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی ماستەر، ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی بەرنامەی دکتۆرا).

-کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەت تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

تێبینی:

-هەر کەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت.

-تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن. 

-کاتی پێشکەش کردن لە ئەمڕۆە دەست پێدەکات.

-دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکە بکەن.

-دوای پێشکەشکردن لە رێگەی ئۆنلاین تکایە ئەم زانیاریانەی خوارەوە لە رێگەی ئیمێلی 

 بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕەوانە بکەن، بەو شێوەیەی خوارەوە:

:Full name

:Application No

:Applied program

:Email address

:Telephone No

Copy of the application

تکایە هەموو ئەم زانیاریانەی سەرەوە بە یەک فایل بۆ مان رەوانە بکەن و فایلەکەش بە ناوی خۆت بێت. بۆ ئەوەی کاری لە سەر بکرێت و رەوانەی زانکۆی سەرەوە بکرێت.

- بۆ کاندیدانی دامودەزگاکانی خوێندنی باڵاو وەزارەتەکانی تر، هەمان رێکار جێبەجێ دەکرێت، دەبێت کاندید پشتگیری شوێنی کارەکەی لەگەڵ بێت، کە بە ڕوونی باس لە وە بکات دوای بە دەستهێنانی بڕوانامەو گەڕانەوە کاردەکات و پێویستیان بەم بوارەوە.

(They need to submit a letter from the universities about the compulsory service upon returning their country.)