وەبەرهێنەرێکی هەرێمی کوردستان: بۆ هێزکرنی ئابووری هەرێمی کوردستان لە داڤۆسین

وەبەرهێنەرێکی هەرێمی کوردستان دەڵێ: مەبەستی بەشداریمان لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان، ئاشنابوونە لەگەڵ کۆمپاناییە وەبەرهێنەرە جیهانییەکانە و گرنگیدانە بە سێکتەرکانی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا و کوشتوکاڵی لە پێناو بەهێزکرنی ئابووریی هەرێمی کوردستان.

کەماڵ ئاغا، لە یەکێتی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کە ئەم ساڵ بە یاوەری سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی بەشداری 55ـەمین کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس بووە و کوردستان24 گوتی: کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، فراوانترکردنی چاڵاکییە ئابوورییەکان و پەیوەندییەکانە، هەروەها ئاشنابوونە لەگەڵ کۆمپاناییە وەبەرهێنەرە جیهانییەکانە."

هەروەها ئاماژەشیدا، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گرنگی بە سێکتەرکانی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا و کوشتوکاڵی دەدەن بۆ هێزکرنی ئابووری و وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان.

کەماڵ ئاغا گوتیشی: "هیوادارم لەم کۆڕبەندە سودمەندبین و بتوانین سەرنجی کۆمپانیاییە جیهانییەکان ڕابکێشین و سیستەمی وەبەرهێنانی کوردستان بە وڵاتان بناسێنین."

وەبەرهێنەرەکە ڕاشیگەیاند، بۆ ئەم ساڵ ماڵی کوردستان لە ساڵی ڕابردوو جیاوازترە، بە فراوانتر و پلان و بەرنامەیەکی باشتر بەشداری لەم کۆربەندەکەی کردووە.