شه‌ڕی نێوان ژنه‌كه‌ی بووفۆن و خوشكه‌كانی كریستیانۆ؟
هاوژینی بووفۆن: كریستیانۆ خۆی له پشت خوشكه‌كانی ده‌شارێته‌وه

هه‌ركاتێك كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بكه‌وێته دۆخێكی خراپ، خوشكه‌كانی دێنه ده‌نگ و بۆچوونی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو و به‌رگری له كریستیانۆی برایان ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ردا هاوژینه‌كه‌ی بووفۆن پێیوایه كریستیانۆ هه‌میشه له دۆخه سه‌خته‌كان خۆی له‌پشت خوشكه‌كانی ده‌شارێته‌وه.
له دوای یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا كه تێیدا یوڤێنتۆس دۆڕا و ناپۆلی بووه پاڵه‌وان، ئیلما ئه‌ڤیرۆی خوشكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ئینستاگرام ره‌خنه‌ی له ماوریزیۆ ساری گرت و رایگه‌یاند كه برایه‌كه‌ی ناتوانێت موعجیزه دروست بكات، ئه‌وه‌شی نووسیبوو: برایه‌كه‌م سه‌ربه‌رز بكه‌وه و تۆ ناتوانێت به ته‌نیا به‌رپرسیاریه‌تی له ئه‌ستۆی خۆت بگریت.
پێشتریش كێیتا ئه‌ڤیرۆ له‌سه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆ گاڵته‌ی به ڤان دایكی به‌رگریكاری لیڤه‌رپوول كرد و چه‌ندانجاری دیكه‌ش به‌ره‌نگاری هه‌موو ئه‌وانه بووه‌ته‌وه كه ره‌خنه‌یان له كریستیانۆی برای هه‌بووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئیلاریا دامیكۆ هاوژینی جیانلویجی بووفۆن پێیوایه نابێت خانه‌واده و كه‌سوكاری یاریزانه‌كان ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری یاریزانه‌كان بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه ئیلاریا دامیكۆ ده‌ڵێت: ئێمه كه جیلی كۆنمان پێ ده‌ڵێن هه‌رگیز پێشتر ده‌ستێوه‌ردانمان له كاروباری برا و پیاوه‌كانمان نه‌كردووه، هیچ كاتێك راگه‌یاندنمان بۆ پشتگیری یاریزانه‌كان به‌كارنه‌هێناوه، چونكه ئه‌وان خۆشیان پێیان خۆش نه‌بووه ئێمه خۆمان تێهه‌ڵكێشی ئه‌م بابه‌تانه بكه‌ن، به‌ڵام له ئێستادا یاریزان هه‌یه خۆی له پشت خوشكه‌كانی ده‌شارێته‌وه، له جیاتی بۆخۆی به‌رگری بكات خوشكه‌كانی دێنه ده‌نگ، ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی هه‌ڵه‌یه.
