شارەوانیی هەولێر: خاوەن زەوییەکانی گردجووتیار له باج و ڕسووماتەكانى تۆماركردن دەبەخشرێن

سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له پێناو پاراستنى ماف و ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ریی له نێوان هاووڵاتيانى خاوەن ماف له كەرتی گردجووتيار و زياتر خزمەتكردنيان، بڕیار درا به به‌خشینی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی ئه‌و كه‌رته له باج و ڕسووماتەكانى تۆماركردن.
چوارشه‌ممه، 22ـی كانوونی دووه‌می 2025، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ژێر ڕۆشنايى بڕيارى نووسينگەی سەرۆک وەزیران مه‌سرور بارزانی، بڕیاری دا به به‌خشینی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی كه‌رتی گردجووتیار له باج و ڕسووماتەكانى تۆماركردن "به‌ناوكردن".
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاگاداری خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی ژماره 15 تاوه‌كوو 1150 و 2571 تاوه‌كوو 3498ـی گردجووتیار ده‌كاته‌وه، كه تا ئێسته مامه‌ڵه‌ی خۆماڵه‌كردنیان نه‌كردووه، سه‌ردانی دادگای به‌رایی هه‌ولێر6 یاخود سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بكه‌ن بەمەبەستی وەرگرتنى زانيارى و وەرگرتنى پسوولەی پێ ڕاگەیاندن .