بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی: لەمەودوا ساڵانە "دیداری هەژار موکریانی" بەڕێوە دەچێت

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگهیاندووه، بۆ لهمهودوا وهكوو نهریتێكی ساڵانه و وهكوو ڕێزێك بۆ ڕۆڵ، نەخش، خەبات و هزر و بەرهەمداریی هەژار موکریانی، دیدارێكی یهكڕۆژه ساز دهكات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ڕاگهیهنراوێكدا ڕایگهیاندووه، لە میانی چالاکییە کولتوورییەکانی، بۆ لەمەودوا و ساڵانە به شێوهیهكی دووباره و نهریتی، بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆڵ، نەخش، خەبات و هزر و بەرهەمداریی زانا، نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی بەنێوبانگی کورد هەژار موکریانی، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەی یەکڕۆژیدا "دیداری هەژار موکریانی" ساز دەکات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونیشی كردووهتهوه، ئەم دیدارەکە هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی هەژار موکریانی و "ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، لە 22ـی شوباتی 2025، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
ههروهها ئاماژهی بهوه كردووه، دیداری یەکەمی هەژار موکریانی تایبەت دەبێت بە زمانی کوردی و هەوڵ دەدات پرسی زمان بکاتە پرسی هەموو کوردەواری و لە ڕێگەی چەند پانێڵێکی جیاوازەوە ئەم پرسە هەستیار، ژیانی و ژیارییە تاوتوێ بكات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی هاوكات دهڵێت، دیداری هەژار موکریانی، کە بە بەشداریی میوانانی هەر چوارپارچەی کوردستان و تاراوگە ڕەنگدارتر و بەرهەمدارتر دەبێت، کۆمەڵێک بڕگەی کولتووری و ئەدەبی و هونەریی جیاواز لە خۆ دەگرێت، کە گرنگترینیان "خەڵاتی هەژار موکریانی"ـیە، کە بۆ ئەم ساڵ، لە ڕێی لیژنەیەکی پسپۆڕەوە دەبەخشرێتە کەسایەتییەکی کورد، کە خزمەتێکی زۆری بە زمانی کوردی کردبێت.
هاوكات بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی گوتوویهتی، سەرجەم بڕگە و بابەتەکانی دیدارەکە لە پەرتوکێکدا کۆ و چاپ دەکرێن و، لە دیداری ساڵی دواتر، وەک دیاری پێشکەشی میوانانی و ئەندامانی دیدارهكه دەکرێت.