بارسێلۆنا بە هەر نرخێك بێت دەیەوێت گرێبەستی پێدری نوێبکاتەوە

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ پێدری یاریزانی لاوی یانەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن و بەمنزیکانە رایدەگەیەنن.
فابریزۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی دیاری وەرزشی و شارەزای بواری گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەران، هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و نووسیویەتی: پێدری بەشێوەیەکی زارەکی رەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی یانە کەتەلۆنییەکە داوە و تاوەکو هاوینی 2030 دەمێنێتەوە.
رۆمانۆ لەبارەی نوێکردنەوەی ناوەڕاستکارەکەی بارسێلۆنا دەڵێت: بەشێوەیەکی گشتی بریکاری یاریزانە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لەسەر وردەکارییەکان رێککەوتووە بەڵام کاتی واژۆکردنەکەیان دیاریی نەکردووە.
گرێبەستی پێدری لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت و یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت بە هەر نرخێك بێت لە زووترین کات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
پێدری تەمەنی 22 ساڵە و ئەم وەرزە لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداریی 31 یاریی کردووە و خاوەنی چوار گۆڵە، بەهای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 100 ملیۆن یۆرۆیە.